شارپرێس:
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینیی شیعەکانی عێراق فەتوایەکی نوێی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان بەشێک لەپزیشکانو نوێنەری دەرمانخانەکانو کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دەرمان دەرکردوە کە بەپێی ئەوە پزیشکان جۆرێکی دیاریکراو لەدەرمان بۆ نەخۆشەکان دەنوسن.
لەفەتواکەی عەلی سیستانیدا هاتوە، ڕێککەوتنی نێوان پزیشکانو نوێنەری کۆمپانیاکانی دەرمان، ئەگەربێتو بەزیانی نەخۆش بێت، دروست نییەو حەرامە.
نوسینگەی تایبەتی سیستانی لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ڕێککەوتنی نێوان پزیشکانو نوێنەی کۆمپانیاکانی دەرمان بۆ نوسینی دەرمانێکی تایبەت بۆ نەخۆش ڕێگەپێدراوە، لەوەڵامدا دەڵێت:"هەر ڕێککەوتنێک تێیدا پزیشک هۆکاربێت بۆئەوەی ستەم لەنەخۆش بکرێت، بەهیچ جۆرێک حەڵاڵو ڕێگەپێدراو نییە".
دەشڵێت:"هیچ بوارێک نییە بۆئەوەی ڕێگە بدرێت سەرپێچی لەیاساو ڕێنماییەکانی تایبەت بەو بوارە بکرێت".
و: ئاکۆ ئاڵی