شارپرێس:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ركه‌س موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه به‌كاربهێنێت ده‌درێته دادگا‌و تا ئێستا چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌وباره‌یه‌وه كراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندوه،رێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ن موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ بانگه‌شه به‌كاربهێنێت، تا ئێستا چه‌ند سكاڵایه‌كیان به‌ده‌ست گه‌شتوه‌و هه‌ركه‌س ئه‌وكاره بكات ده‌یده‌نه دادگا‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
مسته‌فا كامی ئه‌وه‌شی خستوەته‌ڕوو، پێویسته حكومه‌ت حكومه‌تی خزمه‌تی هاوڵاتیان بێت و بۆیه خۆشی كاندید نه‌كردوه ویستویه‌تی به كردار بیسه‌لمێنێت بۆ خزمه‌ت هاتوه نه‌ك بۆ مانه‌وه و ده‌ڵێت: ده‌بێت حكومه‌ت به‌یه‌ك دوری له‌گه‌ڵ هه‌موان كاربكات.
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراق ڕۆژ به ڕۆژ نزیكتر ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌ولایه‌نانه زیاتر ده‌بن كه له پرۆسه‌كه ده‌كشێنه‌وه‌و تا ئێستا سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا.
ئ.ق