شارپرێس:
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌ژێر تۆڕی پاراستن و چاودێری كۆمه‌لایه‌تیدان گه‌شتونه‌ته یه‌ك ملیۆن و 425 هه‌زار خێزان و بودجه‌ی مانگی ئابیان گه‌شتۆته 303ملیار دیناری عێراقی.
عادل ڕكابی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندوه، موچه‌ی مانگی ئابی تۆڕی پاراستن و چاودێریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق گه‌شتۆته 303ملیار دیناری عێراقی.
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، له‌و ژماره‌یه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو، 995هه‌زار سه‌رۆك خێزانیان له ڕه‌گه‌زی نێرن و بڕی ته‌رخانكراو بۆیان 240 ملیار دیناری عێراقیه، 430هه‌زاریان له‌ڕه‌گه‌زی مێن بڕی ته‌رخانكراوبۆیان 63ملیار دیناری عێراقیه.
له‌هه‌رێمی كوردستان ته‌نها خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رێژه‌ی كه‌م ئه‌ندامیان زۆره مانگانه موچه‌یان پێده‌درێت و ئه‌وانی تر كه له‌ژێر تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدابوون له ساڵی 2016وه موچه‌كانیان بڕدراوه.
ئ.ق