شارپرێس:
نزیكه‌ى پێنج مانگه حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان بدرێته كه‌رتى تایبه‌ت‌و وەزیری کارەباش ده‌ڵێت:"ئه‌و بڕیاره دراوه‌و جێبه‌جێشده‌كرێت، چونكه پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت سودی زۆرە بۆ ھاوڵاتییان‌و سەعاتەکانی کارەباش زیاد دەکات"، ئاشكراشیده‌كات، له‌مڕۆوه سه‌عاتێك زیاتر كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌درێت‌و ده‌بێته 17 كاتژمێر.
کەمال محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێم ئاشكرایده‌كات، ڕۆژى 5ى 4ى 2021 پڕۆژەی پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت دراوە بەئەنجومەنی وەزیران‌و بڕیاره‌كه ده‌رچوه‌و ساڵێك‌و دوو مانگیشه لەئەنجومەنی وەزیران تیمێکی ڕاوێژکاری کاری لەسەردەکات‌و ئێستا ئەوان زیاتر پێوەی گرێدراون.
وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "سودەکانی پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت ئەوەیە کە ئەو کارەبایەی وندەبێت دەگەڕێتەوەو بۆ ھاوڵاتییان دەبێت، ئەمەش سەعاتی کارەبا زیاددەکات‌و سەعاتەکانی مۆلیدەش کەمدەبێتەوەو چەندین کارمەندی ئێمە کە 70%ی لەگەڵ ئەوان کاردەکەن موچەکەیان کەرتی تایبەت دەیدات، بۆیە لەقازانجی ھەموانەو گرنگ ئەوەیە لەخزمەت ھاوڵاتیاندایە".
به‌وته‌ى وه‌زیرى كاره‌با، سەرکەوتنی پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت لەسه‌ركه‌وتنى پێوەری زیرەکدایە، چونکە وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"لەشوێنێکی وامان داناوە ئاسان نەبێت زیادەڕۆیی لەسەربکرێت‌و پێشتر لەبۆردی ماڵان سەرپێچی دەکراو ئێستا زەحمەتە سەرپێچی بکرێت، بۆیە سەرکەوتنی کەرتی تایبەت لەپێوەری زیرەکەو تا پێنجشەممەی ڕابردوو 827 ھەزار پێوەر به‌ستراوه‌و خۆی یەک ملیۆن‌و 500 ھەزارەو ڕەنگە تا مانگی دوو تەواوبێت".
له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى كاره‌باشه‌وه وتى:"ڕۆژى 15ى 5ى ئه‌مساڵ دۆخی کارەبا ھەندێک تێکچوو لەبەرئەوەی کۆمپانیا پێنج وەحدەی ڕاگرت‌و باسیان لەوەکرد پێویستیان بەسییانە ھەیەو دوای ئەوەی ئەوکارە کرا، سەرۆکی حکومەتیش 40 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجکردن، لەئەنجامدا دوو وەحدە گەڕانەوەو ئەمڕۆ سێیەم دەگەڕێتەوەو دۆخی کارەبا باشتردەبێت".
وه‌زیرى كاره‌با به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى وتوه، "ئێستا ڕۆژانە 16 سەعات کارەبا دەدرێت‌و پلان ھەیە زیاتربکرێت‌و ھەر ئەمڕۆش كاره‌با سەعاتێک زیاتر ده‌درێت به‌هاوڵاتیان".
ش.هـ