شارپرێس:
زۆر ده‌مێكه توركیا ئه‌ندامانی داعش‌و گروپه جیهادییه توندڕه‌وه‌كانی باكوری سوریای له‌ئامێز گرتون، له‌ساڵانی (2018 ـ 2019) به‌مه‌به‌ستی پاكتاوكردنی نه‌ژاردی دژ به‌كورده‌كان‌و ئێزدییه‌كان به‌كاریهێناون.
له‌ئێستادا كه جیهان سه‌رقاڵی ته‌نگژه‌ی ئه‌فغانستانه، توركیا هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆسه‌ر كه‌مینه ئێزدییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌سوریا زیاتركردوه كه دژی داعش له‌جه‌نگدان.
ئێستا ڕون‌و ئاشكرایه كه ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێت ناسه‌قامگیریی له‌و ناوچانه دروستبكات كه ئازادكراون‌و پێشتریش له‌بنده‌ستی داعش بون‌و چه‌نده‌ها تاوانی به‌كۆمه‌ڵی تێدا ئه‌نجامداون، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نكه‌ره كۆمه‌ڵی مه‌سیحییه‌كانی له‌ته‌لته‌مر له‌سوریاو كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كانی له‌نزیك شنگال له‌عێراق به‌ئامانج گرتووه.
ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه‌ی توركیا دژ به‌كه‌مینه نه‌ژادی‌و ئایییه‌كان ئه‌نجامیده‌دات ڕێككه‌وت نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له‌هێرشی 100 ساڵه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دژ به‌كه‌مینه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا.
دوا هێرشی ئه‌نكه‌ره‌ش له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامدرا له‌كاتێكدا جیهان سه‌رقاڵی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوو له‌ئه‌فغانستان.
له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی توركیادا چوار كارمه‌ندی ته‌ندروستی كوژراون هه‌روه‌ك كه‌ناڵی ئاسمانی ڕوداو ڕایگه‌یاندوه، بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی كراوه‌ته ئامانج، توركیا ده‌ڵێت: هێرشی كردۆته‌سه‌ر تیرۆریستان، مه‌به‌ستی ئه‌نكه‌ره ئێزدییه‌كانن، چونكه توركیا ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئێزدییه خۆجێیانه‌ی هاوپه‌یمانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگالن (یه‌به‌شه)به تیرۆریست ده‌داته قه‌ڵه‌م.
ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه ئه‌ندامی كه‌مینه ئێزدییه‌كانن كه داعش له‌ساڵی 2014 كۆمه‌ڵكوژیكردن، ئه‌وانیش یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگالیان پێكهێنا بۆ جه‌نگان له‌دژی داعش‌و ڕزگاركردنی كه‌سوكاریان، ئه‌و جه‌گاوه‌رانه زیاتر له‌و جه‌نگاوه‌ره جوله‌كانه ده‌چن كه له‌دارستانه‌كانی بیلاڕوسیا دژ به نازییه‌كان ده‌جه‌نگان.
توركیا ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه به‌تیرۆریست ده‌داته قه‌ڵه‌م كه دژ به‌داعشی تیرۆریست جه‌نگاون، تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره بۆ سه‌لماندنی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی له‌به‌رده‌ست نییه‌و ئه‌وان نه له‌توركیاو نه له‌شوێنێكی دیكه هیچ هێرشێكی تیرۆرستیان ئه‌نجامنه‌داوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش توركیا له‌ساڵی 2017 چه‌نده‌ها هێرشی ئاسمانی كردۆته‌سه‌ر شنگال‌و چه‌نده‌ها كه‌سی له‌كوردو ئێزدییه‌كانی ئه‌وشاره كوشتوه، یه‌كێك له‌و هێرشانه‌ش دژ به‌كۆمه‌ڵێك كه‌س بوو كه له‌كۆجۆ یادی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانیان ده‌كرده‌وه.
دیاره كه ئامانجی هێرشه‌كانی توركیا ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی شنگال به‌چۆڵی بمێنێته‌وه‌و ئێزدییه‌كان نه‌توانن بۆی بگه‌ڕێنه‌وه‌و تیایدا نیشته‌جێبن، تاوه‌كو بۆردومانی ئاسمانی توركیاش به‌رده‌وامبێت شنگالییه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌یان. له‌ساڵی 2014دا 500 هه‌زار هاوڵاتی ئێزدی ناوچه‌ی شنگالیان جێهێشتوه‌و ئێستاش وه‌ك ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر له‌چادرگاو خێوه‌تگاكانداده‌ژین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌وان ئاشنان به‌و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌وان ده‌ڵێن: ده‌بێت توركیا ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
هاوكات توركیا هێرشیشده‌كاته‌سه‌ر شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیش ده‌ڵێن: 4 شه‌ڕڤان به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه كوژراون، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش ده‌ڵێت: توركیا هێرشی ئاسمانی كردۆته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مرو 4 كه‌س كوژراون‌و چه‌نده‌های دیكه‌ش برینداربون‌و زیانی مادی زۆریش به‌خانوی هاوڵاتییان گه‌یشتوه.
توركیا زۆر به‌وردی چاودێری دۆخی ئه‌فغانستان ده‌كات كه له‌ژێر فشاری تاڵیبان ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له‌و وڵاته كێشایه‌وه، ئه‌نكه‌ره پێیوایه، ئه‌ویش وه‌ك تاڵیبان ده‌توانێت له‌سوریا خاوه‌نی ده‌ستكه‌وت بێت‌و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ربكات. كاتی خۆشی له‌سه‌رده‌می تره‌مپ‌و به‌هۆی فشاره‌كانی توركیاوه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كشایه‌وه، ئه‌نكه‌ره‌ش ڕایگه‌یاند، له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی سوریادا ده‌گرێت.
له‌ساڵی 2018 توركیا له‌عه‌فرین 160 هه‌زار كوردی دانیشتوی شاره‌كه‌ی پاكتاوكردن‌و به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه كه‌سانی دیكه‌ی غه‌یره كوردی له‌وشاره نیشته‌جێ كرد، كاتێكیش هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2019 به‌فه‌رمانی تڕه‌مپ له‌هه‌ندێك له‌ناوچه كوردییه‌كان كشانه‌وه، ئه‌نكه‌ره هه‌مان ڕه‌فتاری له‌سه‌رێكانی دوباره‌كرده‌وه‌و 200 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌وشاره‌ی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ركرد.
دواتر ڕوسیا‌و توركیا ڕێككه‌وتن ئه‌و ناوچه كوردییانه‌ی پێشتر له‌بنده‌ستی ئه‌مریكاو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بون له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شیبكه‌ن. ئامانجی توركیا ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا جێبێڵن‌و ئه‌وانیش ده‌ستبه‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرن‌و بیكه‌نه په‌نگه‌و لانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وانه‌ی هاوسۆزی تاڵیبانن هه‌روه‌ك له‌عه‌فرین‌و ئیدلب ئه‌وه‌یان كرد.
په‌یامه‌كانی ئه‌نكه‌ره بۆ تاڵیبان ئه‌رێنی بون، به‌هه‌مانشێوه‌ش پشتیوانیان له‌گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك ئه‌حراری شه‌رقییه كردوه كه ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندون‌و كتومت وه‌ك تاڵیبان كار‌و كرده‌وه‌ی قێزه‌ون له‌باكوری سوریا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
توركیا بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی پێشوو له‌گه‌ڵ میرنشینه یه‌كگرتوه‌كانی ئیمارات‌و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش له‌گفتوگۆدایه، ئه‌نكه‌ره گه‌ره‌كیه‌تی له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر له‌عێراق‌و سوریا‌و ئه‌فغانستان‌و شوێنی دیكه‌ش بگێڕێت.
ئه‌نكه‌ره تاكتیك‌و ڕێوشوێنناسینی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ئیمارات‌و میسر گۆڕیوه‌و هه‌وڵده‌دات لێێان نزیكبێته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌لیبیاو عێراق له‌گه‌ڵیان بكه‌وێته دانوستان‌و گفتوگۆوه. له‌هه‌مانكاتدا توركیا هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی قه‌ته‌ره كه لانه‌و په‌ناگه‌یه‌كی ئارامی تاڵیبانه، پێده‌چێت زیادبونی هێرشه سه‌ربازییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عێراق‌و سوریا پاڵنه‌ره‌كه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه بێت كه له‌وانه‌یه له‌نێوان هێزه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بێته‌ئاراوه.
نووسینی: SETH J. FRANTZMAN
وه‌رگێڕانی: لوقمان حاجی قادر