پیاوە شەبەحەکە سێوەکەى هەرێم لە ئەفغانستان لەتدەکاتەوە

جیهان

23/08/2021‌ 4026 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەڕێفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی ۲۰۱۷ یەکێک لەوکەسانەی پشتگیری ئەو ڕیفراندۆمەی دەکردو لەشاشەی ڕاگەیاندنەکانەوە دەبینرا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێم، بێرنار هێنری بوو، پیاوێک کە کەس نەیدەزانی خەریکی چییەو بۆچی لە کوردستانە؟کەس نەیدەزانی رۆڵ و پێگەی چییە لە  تەختی شانۆی هەێمدا؟ بۆچی پشتیوانی لە جیابونەوەی کورد دەکات لە بەغداد؟
کەسێک کە بارانی یئەو پەری متمانەی پێ بەخشیبوو، وەک راوێژکاری شارەزا لە هەنگاوەکانیدا پرسی پێدەکرد و زۆرکات لە تەنیشتیەوە دەردەکەوت.

 لەئێستا دوای چوارساڵ لەگشتپرسییەکەی کورد، بەقسەی  بەشیک لەچاودێرانی سیاسی کورد، کورد سەدا پەنجای خاکەکەی لەدەستدا جارێکی دیکە بێرنارد لەدۆڵی پەنچشیر لەگەڵ ئەحمەد کورد ئەحمەد شا مەسعود دەبینرێت و پشتگیریان دەکات دژی بزوتنەوەی تاڵیبان.

بێرنار هێری لیڤی کێیە؟
بێرنارد هێنری ئاندری لیڤی لە ٥ی تشرینی دووەمی 1948 لە شاری بێنی سەفی باکوری جەزائیر لە دایکبووە، کاتێک ئەو وڵاتە لە ژێر داگیرکاری فەرەنسیدا بوو، لبێرنارد لە خێزانێکی جولەکەی دەوڵەمەندی جەزائیری کە باوکی بازرگانێکی گەورەبووە، خێزانەکەی چەند مانگێک دوای لەدایکبوونی لە جەزائیرەوە بەرەو فەرەنسا ڕۆشتوون.

 یەکێک لەڕۆڵە سیاسیە دیارەکانی ئەوەیە کە ڕاوێژ بە نیکۆلا سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا بکات کە یەکێکە لەباشترین هاوڕێکانی و یارمەتی داوە قەناعەتی پێبکات دەستێوەردانی سەربازی لەلیبیا لەساڵی 2011دا بکات.

هێنری لە ساڵی 1981 کتێبێکی لەسەر ئایدیۆلۆجی و فەرەنسی بڵاوکردەوە، کە بە یەکێک لە کاریگەرترین کتێبەکانی فەرەنسی دادەنرێت، لەلایەن ئەکادیمیستەکانی فەرەنسیەوە ڕەخنەی توندی لێگیراوە، لەوانەشە ئەکادیمی دیاری ڕایمۆند ئارۆن.

لیڤی یەکێک بوو لە یەکەم ڕۆشنبیرانی فەڕەنسی کە داوای دەستێوەردانی کرد لە جەنگی بۆسنی 1990دا،
لە 24ی حوزەیرانی 2009، بێرنارد هێنری لیڤی ڤیدیۆیەکی لە سەرهێڵ بڵاوکردەوە بۆ پشتگیریکردنی ناڕەزاییەکان لە دژی هەڵبژاردنەکانی ئێران. لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، لیڤی یەکێک بووە لە گەورەترین داکۆکیکار لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی لە دارفوری ڕۆژئاوای سودان دا، لە کانوونی دووەمی 2010، لیڤی لە بەرامبەر ڕەخنەی سیاسی جولەکەکان بەرگری لە پاپا بێندێکت 18 کرد و بە دۆستی جولەکەکان ناوزەدا کرد

شەیتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەشێکی لەڕۆژنامەنوسان و چاودێرانی سیاسی پێییانوایە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێرنار هێنری لەهەرشوێنێک ئاڵۆزی و گرفت هەبووبێت ڕووی لەوێکردووە ئەو لەپشتێوە بووە وەک لەشۆڕشی بەهاری عەرەبی  کە ناڕەزاییەکانی لەتونس دەسیپێکردوو لەسوریا درێژەی کێشا بۆیە بەشەیتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوزەندیان کردووە.

بێرنارد و ڕاپرسییەکەی هەرێمی کوردستان
لەهەرێمی کوردستان لە۲٥ ئەیلولی ساڵی ۲۰۱۷ ڕیفراندۆم ئەنجامدرا، هەر لەهەمان کاتدا  لەتویتێکدا بێرنارد هێنری   دەڵێت، بەم نزیكانە گۆرانكاریەكی گەورە ڕودەدات  و کورد سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات و پێشمەرگەش بە فیلمێک دەبێتە میوانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر 193 دەوڵەت. بەڵام قسەکەی هێنری پێچەوانە بووەو هەموو جیهان دوای ڕاپرسییەکە دەرگایان بەڕووی کوردا داخست و کورد لەسەدا پەنجای ئەو خاکەی بەدەستێوەبوو لەدەستی دا

بێرنارد لەئەفغانسان ئەمجارە سەردەردەکات و دەبینرێت
دوای ئەوەی ۲۰ ساڵ ئەمریکا یارمەتی  حکومەتی ئەفغانسانی داو پشتگیریکردن بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی تاڵیبان، سەرئەنجام لەئێستادا بەشێکی زۆری خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کرا، تەنها هەندێک ناوچەی کەم نەبێت وەک هەرێمی دۆڵی پەنچشیر کە لەلایەن  ئەحمەد مەسعود، کوڕی فەرماندە ئەحمەد شاه مەسعود کە لەساڵی 2001 لەلایەن قاعیدەوە تیرۆرکرا بەڕێوەدەبرێت، ئەو فەرماندەیە لەوتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردۆتەوە داوای پشتگیری ئەمریکای ئاماژەبەوە دەکات"ئەمریکا هێشتا دەتوانێت جبەخانەیەکی گەورەی دیموکراسی بێت"، بۆیە داوا لەئەمریکاو وڵاتانی هاوپەیمانان دەکات پشگیری بکەن بۆ ئازادکردنی ئەفغانستان و ئەوەیش دەخاتەڕوو کە وڵاتێکی کراوەو ڕێز لەئازادییەکان ژنان و گەنجان دەگرن، هەروەهاش  پشتیوانی لە شەڕڤانانی موجاهیدینەکەی کرد، کە "جارێکی دیکە ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان"

ئەو فەرماندەیەی پەنچشیر لەئێستادا لەوێنەیەکیدا لەگەڵ بێرنارد هێنری دەبینرێت، هاوکات هێنری داوای پشتیوانی بۆ ئەحمەد مەسعود دەکات دژی بزوتنەوەی تاڵیبان و پێیوایە تاڵیبان هۆکارێکە بۆ هەستانەوەو بەهێزبوونی داعش و قاعیدە، پرسیارەگرنگەکە ئەوەیە ئایا ئەمجارە ئەم سیاسەتمەدارە فەرەنسیە بەڕەگەز جولەکەیە سەری ئەحمەد مەسعود و چەکدارەکانی دەخوات، یان بزووتنەوەی تاڵیبان، یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزو خوێناوی دەکات؟