سەرۆک شارەوانییەک بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرا

کوردستان

25/08/2021‌ 1973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توركیا به‌تۆمه‌تى تیرۆر یه‌كێك له‌سه‌رۆك شاره‌وانیه‌ كوردیه‌كان له‌باكورى كوردستان ده‌ستگیرده‌كات كه‌ سه‌ر به‌پارتى دیموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌)یه‌.


بەگوێرەی ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکی، سەرهەد قەدیرهان سەرۆکی پێشوی شارەوانی شاری شرناخ کە پێشتر بەتۆمەتی ئەندامێتی لەڕێکخراوە تیرۆریستییەکان‌و مەترسیی دروستکردن لەسەر ئاسایش‌و یەکپارچەیی وڵات‌و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، لەپۆستەکەی دورخرابۆوە، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراوە.

باس لەوەشکراوە، دوای تەواوبونی لێکۆڵینەوەکانی نوسینگەی داواکاری گشتیی شرناخ سەبارەت بەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی، دادگا بڕیاریداوە قەدیرهان زیندانی بکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی