شارپرێس:
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەبەرهەمهێنانی جۆرە چەکێک دوژمنەکانی لەزمان دەخاتو لاڵى دهكات، ڕۆژنامهیهكى بهریتانیش وردهكارییو زانیاریی زیاتر لهسهر ئهو چهكه ئاشكرادهكات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کار لەسەر پەرەپێدانی جۆرە چەکێک دەکەن کە دەتوانێت کەسی بەئامانجگیراو والێبکات توانای پەیوەندیو قسەکردنی نەمێنێتو لاڵی دەکات.
ڕۆژنامەکە نوسیویهتى:"چەکە نوێکەی ئەمریکا سیستەمێکی "شێواندنی دەنگییە"، بەشێوەیەک کاردەکات کە سەرەتا دەنگی بەئامانجگیراو (دوژمن) لەڕێگای مایکرۆفۆنێکی دورمەودا تۆماردەکاتو دەتوانێت دەنگی زۆر دور وەربگرێتو تۆماری بکات".
ئهوهش هاتوه، "دوای تۆمارکردنی دەنگی دوژمن، بۆ بەگەڕخستنی دەنگە تۆمارکراوەکە پشت بەبڵندگۆیەکی گەورە دەبەسترێت، ئەویش بەدوو کۆپی جیاواز، یەکێکیان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی ڕەوانە دەکرێتو ئەوەی تریان بەدواخراوەیەکی کەم کە تەنها سەدان میلی چرکەیەک لەدوای دەنگەکەی ترەوەبێت".
وهكو ڕۆژنامهكه ئاماژهى پێكردوه، "دوای ئاڕاستەکردنی دەنگەکە بەدوو شێوەی جیاواز بۆ ئەو ئامانجە یان ئەو دوژمنەی قسەدەکات، جۆرێک لەدەنگداندەوەی بێزارکەرو شێوێنراو دروستدەبێت، ئەمەش وا لەدوژمن دەکات توانای قسەکردن لەدەستبدات".
پسپۆڕانی سەربازیی دەڵێن:"ئەو دەنگە تۆمارکراوەكه لەکاتی ئاراستەکردنیدا جگە لەکەسی بەئامانجگیراو هیچ کەسێکی تر گوێی لێنابێت کە وای لێدەکات نەتوانێت قسە بکات، بێئەوەی بزانێت ئەوە چییە ڕودەدات یان بۆ چی توانای قسەکردنی لەدەستداوە".
باس لەوەشکراوە، مافی بەرهەمهێنانی ئەو چەکە دراوەتە ئەندازیار (کریستۆڤەر براون) لەناوەندی جەنگەکانی سەر ڕوی دەریا لەویلایەتی ئیندیانای ئەمریکا، بهڵام تائێستا ڕون نییە ئاخۆ ئەمریکا بەکرداری چەکەکەی بەرهەمهێناوەو تاقیکردۆتەوە یان نا.