گالیکسکەکەی ناسا لەهەڵگرتنەوەی سامپڵی بەردی سەر مەریخ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

هەمەڕەنگ

04/09/2021‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمریکی (ناسا) ڕایگەیاند، گالیسکەی پێرسڤێرانسی سەر بەئاژانسەکەیان لەدوەم هەوڵیدا توانیویەتی سامپڵی بەردی سەر هەسارەی مەریخ هەڵبگرێتەوە، کە ئەوەش یەکێکە لەئەرکە سەرەکییەکانی ڕەوانەکردنی بۆسەر هەسارەی سور.

ناسا لەبەیاننامەیەکدا وتویەتی:"ئەو زانیاریانەی لەدرەنگانێکی ڕۆژی یەکی مانگی ئەیلول گەیشتوونەتەوە سەر زەویی، ئاماژە بەوەدەکەن کە تیمەکەیان لەدەرهێنانی سامپڵی بەردی سەر هەسارەی مەریخ سەرکەوتوبون.

بەڵام ئاماژەیان بەوەشکردوە، هێشتا بەتەواوەتیی لەسەرکەوتنی پرۆسەکەیان دڵنیانین،  بەوەی ئەوەی هەیە وێنە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە سامپڵەکە لەناو تیوبی هەڵگرتنەدایە، بەڵام وێنەکان تر بەهۆی نەبونی ڕوناکی تەواوەوە بابەتەکەیان یەکلایی نەکردۆتەوە.

ئاژانسە ئەمریکییەکە جەختیکرۆدتەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شەممە تیمی کارپێکردنی گالیسکەی پێرسڤێرانس لەڕێگای گرتنی وێنەی ڕوناکەوە ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت کە ئاخۆ پرۆسەی هەڵگرتنەوەی سامپڵەکە سەرکەوتوبوە یان نا.

مانگی ئابی رابردوو گالیسکەی پێرسڤێرانس لەهەڵگرتنەوەی سامپڵی بەردی سەر مەریخ شکستیهێنا، کە یەکێک بوو لەو  30 سامپڵەی وابڕیارە لەماوەی چەند ساڵی داهاتوو بگەڕێنرێنەوە بۆسەر زەویی‌و لێکۆڵینەوەیان لەسەربکرێت.

ئامانج لەو ئەرکە ئەوەیە بەدوای نیشانەی بونی ژیانی کۆن لەسەر مەریخدا بگەڕێت، وەک بوونی ژیانی میکرۆبی بەبەردبوو لەناو بەردەکاندا، ئەوە جگە لەتێگەیشتن لەسروشتیی جیۆلۆجیای هەسارەکە بەشێوەیەکی باشتر.

و: ئاکۆ ئاڵی