سێیەکی درەختەکانی جیهان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

هەمەڕەنگ

05/09/2021‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەنوێترین راپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پاراستنی باخچە گیاییەکان ئاماژە بۆئەوەکراوە کە نزیکەی سێیەکی جۆرەکانی درەخت لەجیهادا مەترسیی لەناوچوونی یەکجارەکیان لەسەرە، کە لەو ژمارەیە سەدان جۆریان بەشێوەیەکی کرداری لەسەر لێواری لەناوچووندان.

 لە راپۆرتی دۆخی درەختەکان لەجیهاندا هاتووە: ١٧٥ هەزار جۆر درەخت کە دەکاتە لەسەدا ٣٠ تێکرای هەموو جۆرەکانی درەخت مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، هەروەک ٤٤٠ جۆریان تەنیا ٥٠ جۆریان لەناو ژیانی کێوییدا ماوە.

راپۆرتەکە جەختی کردۆتەوە کە ژمارەی ئەو درەختانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە یەکسانە بەژمارەی هەموو ئەو ئاژەڵە شیردەر و باڵندە و خشۆک و ئاژەڵە وشکاوەکیانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

لەوبارەیەوە، پۆڵ سمیس ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوەکە لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت" ئەو راپۆرتە زەنگی ئاگادارکردنەوەیە بۆ هەموو لایەک لەسەرانسەری جیهاندا بەوەی درەختەکان پێویستیان بە یارمەتیی هەیە".

لەناو ئەو درەختانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە باس لە درەختەکانی جۆری مەگنۆلیا و درەختە بێبەرەکان کە بەزۆری لەدارستانە باراناوییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا هەیە، ئەوە جگە لە درختەکانی وەک بەڕوو، ئسفەندانی و ئیبنۆیش مەترسیی کەناوچوونیان لەسەرە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە هەزاران جۆری درەخت لەو شەش وڵاتەی کە هەمەچەشنترین جۆرەکانی درەختیان تێدایە مەترسیی لەناوچوونی یەکجارەکیان لەسەرە، گەورەترین ژمارەش لەبەڕازیلە کە ١٧٨٨ جۆر درەختیان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

پێنج وڵاتەکەی تریش بریتین لە ئیندۆنیزیا، مالیزیا، چین، کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێللا.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە