چارەسەركەری مۆبایلە نوێیەكەی ڤیڤۆ سەرسوڕهێنەرە

هەمەڕەنگ

05/09/2021‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ڤیڤۆ خۆی بۆ راگەیاندنی مۆبایلێكی نوێ لە ژێر ناوی V2102A ئامادە دەكات كە چارەسەركەری Snapdragon 898 لەسەر جێگیركراوە.

بە پێی سەرچاوە تەكنەلۆژییەكان، چارەسەركەرە نوێیەكە نواندنی Cortex-X2 Super ی بە خێرایی 2.42GHz و سیانە خێرایی تری بە رێژەی 1.79GHz هەیە.

چارەسەركەرە نوێیەكە بە رێژەی %30 وزەی مۆبایل كەمتر بە فیڕۆ دەدات و خێراییەكەی %16 بەراورد بە مۆدێلەكانی پێش خۆی زیاترە.

هاوكات بە سەرچاوە تەكنەلۆژییەكان بڵاویانكردوەتەوە، چارەسەركەرە نوێیەكە كە لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگەوە دروستكراوە، كار بە بناغەی 4 نانۆمەتر دەكات.

رەنج رەسول