شارپرێس:
قارچکی سپی لەگرنگترین سەرچاوەی پرۆتینو ئاوو ڤیتامینە بەسودەکانە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام لەپاڵ ئەوانەشدا مرۆڤ لەتوشبون بەنەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجەو دڵ دەپارێزێت، جگەلەوەی دەوڵەمەندە بەڕەگەزە خۆراکییەکانو ڕیشاڵو کاربۆهیدرایت.
ئەو خۆراکە بەسودە ژمارەیەکی زۆر لەکانزاکانی وەک کالیسیۆمو ئاسنو پۆتاسیۆمو مسو زنکو فسفۆڕو مەگنیسیۆمو یۆدی تێدایە.
لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین سودەکانی قارچکی سپیی دەکەین:
ئاستی شەکری ناو خوێن ڕێکدەخات.
ڕێگریدەکات لەتووشبون بەشێرپەنجەی مەمک.
پرۆسەی زیندەپاڵ چالاکدەکات.
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
خانەکانی جەستە نوێدەکاتەوە.
ڕێگەیدەکات لەتوشبون بەهەوکردنی جومگەو ڕۆماتیزم.
پارێزگاری لەتەندروستیی دڵ دەکات.
ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت.
هەوکردنی کۆڵۆن چارەسەر دەکات.
ڕێگری لەدروستبونی بەردی گورچیلە دەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی