شارپرێس:
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، پێشبینى ده‌كه‌ن له‌ڕۆژانى داهاتودا نرخى به‌نزین داببه‌زێت‌و له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌ڵێنێكى قوباد تاڵه‌بانى ئاشكراده‌كات.
ئازاد محه‌مه‌د سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، "پێشبینیده‌که‌ین نرخی بەنزین له‌ڕۆژانی داهاتودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ش داوامانکردوه نرخی بەنزین بگه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر نرخی پێش به‌رزبونه‌وه‌ی نرخەکەی ئێستای".
ده‌شڵێت:"حکومەت دەتوانێت لەدوو ڕێگاوە نرخی بەنزین دابەزێنێت، هاوكات قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتیش به‌ڵێنیداوه به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی چاودێریه‌کی توند له‌سه‌ر کواڵتی به‌نزین‌و سوته‌مه‌نی له‌هه‌رێمی کوردستان داده‌نێن".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه، "ڕاسته کۆمپانیایه‌ک ده‌یه‌وێت نرخه‌که‌ی دابگرێت، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ده‌یه‌وێت به‌ته‌نها خۆی هاورده‌ی سوته‌مه‌نی بکات‌و به‌ته‌نها خۆی کۆنتڕۆڵی هه‌موو بازاڕی سوته‌مه‌نی بکات".
پێشتر وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانی هه‌رێم ئاشكرایكرد، ڕۆژانه ملیۆنێک لیتر به‌نزین له‌حکومه‌تی عێراقه‌وه ده‌گاته هه‌رێمی کوردستان‌و دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکاندا، له‌و ڕوه‌شه‌وه ئازاد محه‌مه‌د وتى:"به‌داخه‌وه تائێستا هیچ بڕێک له‌و سوته‌مه‌نیه نه‌گه‌یشتۆته پارێزگای سلێمانی‌و ئه‌م سنوره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، نەک تەنها سلێمانی تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ئێمه زانیاریمان نییه ئەو بڕە بەنزینەی بەغدا گه‌یشتبێته هه‌رێمی کوردستانیش".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی سوته‌مه‌نی یان پاڵاوگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕۆژانه پێنج تانکه‌ر به‌نزین دێته سلێمانی له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانه‌وه واته ئه‌مه ڕێگه‌یه‌کی فه‌رمی نییه ده‌درێت به‌چه‌ند به‌نزینخانیه‌ک له‌پارێزگای سلێمانی تاڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ریه‌کی که‌می هه‌بوه له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی سوته‌مه‌نی".