شارپرێس:
دامەزراوەی نەخۆشییەکانی دڵ لەئەڵمانیا دەڵێت کاتێک پەستانی خوێنی پیاوان لە110/60 mmHgکەمترو لای ژنانو 100/60 mmHgکەمتربوو، ئەوە بەپەستانێکی نزم دادەنرێت.
دامەزراوەکە ڕونیکردۆتەوە، نزمە پەستانی خوێن چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە فاکتەری بۆماوەیی، ناتەوایی ڕژێنی دەرەقیو ئەدریناڵ، نەخۆشییەکان دڵ ، وەک سستی ماسولکەکانی دڵو ناتەواویی لەسیستەمی دڵ، ئەوە جگە لەکەمی خوێو کەمی شلە بەهۆی گەرمای زۆرو ئارەقکردنەوەی زۆرو سکچونی زۆرو ڕشانەوەی چەندجارە.
باس لەوەشکراوە، دەکرێت نزمە پەستانی خوێ بەهۆی خواردنی چەندجۆرە دەرمانێک بێت، وەک دەرمانە دەرونییەکانو میزهێنەرەکان، ئەو دەرمانانەی بۆ فراوانکردنی لولەکانی خوێن بەکاردەهێنرێن، دەرمانی چارەسەرکردنی پەستانی خوێنو دەرمانی چارەسەرکردنی ناڕێکی لێدانی دڵ.
نیشانەکانی نزمەپەستانی خوێن خۆی لەسەرئێشەی توند، ماندوێتیی، کەمئاگاییو لەبیرچونەوە، تەنگەنەفەسییو دڵەکوتێ، سنگ توندی، ساردبونی پێست، سەرلەگێژەوەهاتن، زۆر ئارەقکردنەوە، گوێ زرینگانەوەو تێکچونی بینایی دەبینێتەوە، کە ڕەنگە هەندێکجار بگاتە ئاستی بورانەوە.
دەکرێت چارەسەری نزمی پەستانی خوێن بکرێت لەڕێگای خواردنی خواردەمەنی سوێرو خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەئاو، ئەوە جگە لەوەرزشکردن، بەتایبەت وەرزشەکانی وەک ڕۆیشتنو مەلەکردنو لێخوڕینی پایسکیل، لەحاڵەتە توندەکانیشدا دەکرێت پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان ببرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی