شارپرێس:
یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان داواكاریه‌كانی فه‌رمانبه‌ران ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن كه له گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌هه‌میشه‌یكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست خۆی ده‌بینێته‌وه.
یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواده‌كه‌ن، پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و كه‌م ئه‌ندام و خانه‌نشینان كه هه‌ژارترین چنی كۆمه‌ڵگه‌ن بگه‌ڕێندرێته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رچی زوه ده‌ست بكاته‌وه به پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و حكومه‌ت مانگانه به‌هۆی به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران چه‌ندان ملیاری فه‌رمانبه‌ران كه‌مافێكی خۆیانه پێیان نادرێت.
یه‌كێتی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌ك ده‌ربكات كه تێیدا بڕیار بدات فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كان بكرێنه میلاكی هه‌میشه‌یی.
تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران زیاتر له 10 ترلیۆن دیناریان لای حكومه‌تی هه‌رَمی هه‌رێمی كوردستانه و حكومه‌ت وه‌ك پاشه‌كه‌وتی موچه ناوی ئه‌م بڕه پارانه ده‌هێنێن، به‌لام تا ئێستا ئه‌وه‌ی مافی شایسته‌ی فه‌رمانبه‌رانه كه پله به‌رزكردنه‌وه‌و زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوپله‌یان بۆ ئه‌ژمارنه‌كراوه له ساڵی 2016وه حكومه‌ت هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.
ئ.ق