شارپرێس:
جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند پێدانی قه‌رزی نیشته‌جێبوون به‌هاووڵاتیان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و قه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ و به‌بێ سود پێیان ده‌درێت .
ئێحسان یاسری جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند، بانكه‌كه‌یان بڕیاریداوه قه‌رزی نیشته‌جێبوون بداته هاووڵاتیان و له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كدا بڕی 5 ترلیۆن دیناری بۆ ئه‌وبابه‌ته ته‌رخانكردوه.
یاسری ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌م بڕه‌پاره‌یه ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونیان نیه‌و به‌شێوه‌ی قیستی درێژخایه‌ن بۆماوه‌ی 20 ساڵ لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و قه‌رزه‌كه هیچ سودێكی بانكی ناخرێته سه‌ر.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرده‌وه، جگه له‌و بڕه‌پاره‌یه به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی قه‌رزی درێژخایه‌ن دابین ده‌كه‌ن.
له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2014وه هاوكاری حكومه‌ت بۆ سێكته‌ری نیشته‌جێبون ڕاگیراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی هاوولاتیان ئێستا كرێ نیشینن و حكومه‌ت هیچ پلانێكی روی نیه بۆ هاوكاریكردنیان.
ئ.ق