گالیسکە ئاسمانییەکەی چین وێنەی کوالێتی بەرزی هەسارەی مەریخی رەوانەکردەوە

هەمەڕەنگ

08/09/2021‌ 1150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی، گالسیکەی " ژورۆنگ"ی چینی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر گەیشتنی بۆسەر هەسارەی مەریخ، وێنەی زۆر کوالێتی بەرزی هەسارەکە رەوانەی زەویی بکاتەوە.

گالیسکە چینییەکە وێنەی پانۆرامی زۆر جوان و روونی هەسارەی سووری گرتووە، بەوەش چین توانی جارێکی تر لێهاتوویی خۆی کە لەبواری پیشەسازی کامێرا دیجیتاڵییە کوالێتییە بەرزەکان بسەلێنێت، ئەویش نەوەک هەر لەبواری مۆبایلە هۆشمەندەکان، بەڵکو لەبواری ئەرکە گەردوونییەکانیشدا.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بۆئەوەکردووە کە گالیسکەی ژورۆنگی چینی وێنەیەکی سەرنجراکێشی مەریخی بە گۆشەی 360 پلە گرتووە، وێنەکەش لەلایەن ئیدارەی بۆشاییگەری نیشتیمانیی چینی (CNSA) بڵاوکراوەتەوە.

پسپۆڕان دەڵێن لەمیانی سەرنجدان لەو وێنانەی لەلایەن گالیسکە ئاسمانییەکەی چینەوە گیراون، تێبینی دەکرێت وردی و بەرزی کوالێتی وێنەکان ئەنجامی تەکنەلۆژیایەی زۆر ئاستبەرز و تایبەتمەندی وردی رەوانەکردنەوەیە بۆسەر زەویی.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی