بانکى ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلار کەم دەکاتەوە

عیراق

08/09/2021‌ 706 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بانکی ناوەندی رایگەیاند، خستنە بازاڕی دۆلار لەلایەن بانکەکەوە بەڕێژەی ٩.٧٢٪ پشکی فرۆشراوی دابەزاند و ١٩٥ ملیۆن دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ چواڕشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە پرۆسەی کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریکی بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ٣٦٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندی بەڕێژەی ٩.٧٢٪ بڕی خستنە بازاڕی دۆلاری دابەزاندووە، کە بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٦٢٨ هەزار و ١٢٤ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکەى بانکى ناوەندی عێراق نرخی یەک دۆلاری لەبنەڕەتدا بە هەزار و ٤٦٠ دینار خستووەتە بازاڕاەوە.