عەلی حەمە ساڵح دۆسیەکى نوێ لەسەر بەقاچاخهێنانى ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات

کوردستان

08/09/2021‌ 1697 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی حەمە ساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرای دەکات"لەماوە ڕابردودا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل(کەمتر لە ٢٠١٩ و ٢٠١٨) بە قاچاخ داخڵکراون و نرخی داخڵکردنی ئەم ئۆتۆمبیلانە بۆ بەرپرسان (١٠ ھەزار دۆلار) بووە، ئەم ئۆتۆمبیلە خوار مۆدێلانە کە بەقاچاخ ھاتون و ژمارەی کاتییان نەبوە.. بەیاسا نابێت ژمارەیان پێبدرێت".

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستی کەوتووە ژمارەیەک ئۆتۆمبیل کە بەقاچاخ داخڵبوون لەلایەن بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆوە لە بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ژمارەیان پێدراوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشکردوە کە بەپێی وتەی چەند کەسێکی ئاگادار" ھەر ئۆتۆمبیلێک بە ١٠ ھەزار دۆلار ژمارەی پێدراوە، بەھەزاران ھاوڵاتی ئۆتۆمبیلی مەلیکەی ھەیە ژمارەی پێنادرێت، بەڵام بە سێ ئۆتۆمبیل دراوە!جگە لە چەندین ئۆتۆمبیلی دیکەی گرانبەھا کە بە قاچاخ داخڵبووە.

ناوبراو ئەوەى خستەڕوو کە ئەم دۆسیەی لە ڕێگای داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکیەوە ڕەوانەی دادگا کردوە.و ئاراستەی لایەنی پەیوندیدار کراوە.

هەروەها عەلی حەمە ساڵح روونیکردەوە کە ئەو بەڵگەنامەی ٥٧ ئۆتۆمبیلی دەستکەوتوە کە تەنیا لە دوو مانگی رابردودا کراون! نازانم چی دیکەش کراوەو ٤٤ ئۆتۆمبیل بە قاچاخ داخڵبوەو بێ سەرەتایە.. ژمارەی کاتی نیە و ژمارەی سلێمانی بە نایاسایی پێدراوە، دوو ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا، بە نایاسایی ژمارە کراوەو مۆڵەتی درعیشی پێدراوە، ١١ ئۆتۆمبیل بەنایاسایی کراون بە درع.

س.هـ