مەسرور بارزانی پێشوازی لە رێككەوتنێكی دانەغاز بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر دەكات

کوردستان

08/09/2021‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە رێككەوتنێكی دامەزراوەی پارەداركردنی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریكی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز دەكات.

  مەسرور بارزانی لە تویتێكدا لە پەڕەی خۆى لە تویتەر نووسیویەتی، خۆشحاڵم كە رێككەوتنی دامەزراوەی پارەداركردنی پەرەپێدانی نوێدەوڵەتی ئەمریكی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز، 250 ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەستەبەر كردوە.

سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێككەوتنە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی وزەیەكی كارەبای پاكترو هەرزانترو رەخساندنی ژمارەیەكی زۆر هەلی كاریش لە كوردستان.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى دانه‌غاز رایگەیاندوە، ئەو گرێبەستەی لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا واژۆیان کردوە جەخت لەگرنگی پەرەپێدانی سەرچاوەکانی گازی سروشتى لەهەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەوەش لەپێناو پشتگیریکردنى گەشەى ئابوریی هەرێمی کوردستان.
 
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناو كێشه‌و قه‌یرانه‌ جیهانیه‌كانى ئەوان لەوەبەرهێنانەکانیان بەردەوامبون‌و ڕێککەوتنەکەشیان لەگەڵ دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ پەرەدان بەسەرچاوە سروشتییەکانی هەرێم‌و ده‌توانن ئاستى به‌هه‌مهێنانى گاز له‌50% زیادبكه‌ن‌و بیگه‌یه‌ننه‌ 690 ملیۆن ملیۆن پێ سێجا له‌ڕۆژێكدا.