ئەو خۆراکەى هۆکارە بۆ توشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن

تەندروستی

09/09/2021‌ 1949 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشکێکی پسپۆڕی ڕوسیی ئەو خۆراکەی ئاشکراکردوە كه‌ هۆکارە بۆ توشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن.

ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ پزیشک‌و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ڕوسیی ئاشکرایکردوە، زیادەڕەویکردن لەخواردنی گۆشتی سور هۆکاری سەرەکیی توشبونە بەنەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن.

میاسنیکۆڤ دەڵێت:"گۆشتی سوری دەستکاریکراو لەشێوەی لولەقیمەو باکۆن‌و سۆسەج، ئەوە جگە لەگۆشتی مانگاو بەرازو بزن لەو گۆشتانەن کە مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجە زیاد دەکەن.

جەختیشیکردۆتەوە، پزیشکانی بواری لوە شێرپەنجەییەکان ئەو گۆشتانە وەک مادەی شێرپەنجەیی لەشێوەی توتن‌و کحول‌و مادە کیمیاییەکان هەژماردەکەن.

هەروەک وتویەتی:"فاکتەری تریش بۆ توشبون بەو جۆرە شێرپەنجەیه‌ هەیە وەک فاکتەری بۆماوەیی‌و هەوکردنی برینی کۆڵۆن".

پزیشکە ڕوسییەکە ڕێنماییداوە بەوەی چاوەڕێی دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە نەکەین‌و لەدوای تەمەنی 50 ساڵییەوە نازۆری کۆڵۆن (هەناوبینی کۆڵۆن) ئەنجامبدەین، لەبەرئەوەی پێش ئەو تەمەنە زۆر بەدەگمەن خەڵک توشی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە دەبێت.

و: ئاکۆ ئاڵی