وەزیری پلاندانان: ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت

کوردستان

09/09/2021‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری پلانداناني حكومەتى هەرێم رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر بە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 جێبەجێکردووە.

دارا رەشید، وەزیری پلانداناني حكومەتى هەرێم رایگەیاند ئاشکراشی کرد، رەنگە پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردن شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022ـی عێراق سەردانی بەغدا بکات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو 200 ملیار دینارە وەک سولفە مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت، تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

وەزیرى پلاندانان روونیکردەوە، ئەو 200 ملیار دینارە وەك سولفەیە و بەردەوام دەبێت تا 31ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، چونكە یەكلاكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە، پێویستی بەتەواوكردنی ئەو كارانەی لە نێوان چاودێری دارایی هەردوولادا بەردەوامە.

وەزیرەکەى هەرێم ئەوەشى خستەڕوو، هەرچەندە وەك حكوومەت پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی هەرێممان ئامادە كردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە نەهات و ئەوەی هات وەك سولفە دێت، بۆیە نەمانتوانی یاسای بودجەمان هەبێت.

س.هـ