وەزیرى دارایی هەرێم: مووچەى ٢٠ هەزار موچەخۆرمان راگرتووە

کوردستان

09/09/2021‌ 743 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێم رایگەیاند، موچەی ٢٠ هەزار موچەخۆریان راگرتووە کە دوو موچەیان وەرگرتووەو دەشڵێت"هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە ٩٠٠ ملیار دینار هەیە".

ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە" موچەی ٢٠ هەزار موچەخۆری هەرێم راگیراوە کە دوو موچەیان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە ٩٠٠ ملیار دینار هەیە.
سەبارەت بەداهاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیش وەزیری دارایی روونیکردوەتەوە کە  داهاتی ناوخۆ بەپێی مانگ دەگۆڕێت، بەڵام بەوتەى خۆی نزیکەی ٢٤٠ ملیار دینار دەبێت.
لەبارەی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە، ئاوات جەناب باسى لەوە کردوە کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی پابەندنییە بەوەی بەردەوام و بەشێوەیەکی رەها مانگانە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت.
س.هـ