ماددەکانی ناو سەبەتەی خۆراکیی دەستکاریی دەکرێن

عیراق

10/09/2021‌ 3445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکردووە کە ماددەکانی ناو سەبەتەی خۆراکیی دەستکاریی دەکرێن و لەماوەی چەند رۆژی داهاتووشدا وەجبەیەکی نوێی سەبەتە خۆراکییەکە دەگاتە دەست بریکارەکانی خۆراک.

محەمەد حەنوون کەریم وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە لەئێستادا کار لەسەر گواستنەوەی ماددە خۆراکییەکان بۆ کۆگاکان دەکرێت و ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لە دابەشکردنی یەکەمجاری سەبەتەی خۆراکیدا هەبوو لادەبرێن.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی، لەسەبەتەی خۆراکیی ئەمجارەدا هاوڵاتیان حەوت ماددەی خۆراکیی سەرەکیی وەردەگرن، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەمجارە لەجیاتی فاسۆلیا، لەتکە نۆک و نیسک لە جۆری زۆر باش دابەش دەکرێت.

لای خۆشییەوە عەلا ئەحمەد وەزیری بازرگانیی عێراق جەختی کردۆتەوە لە پەلەکردن لە دیاریکردنی کاتی دابەشکردنی گەڕی دووەمی سەبەرەی خۆراکیی و تەواوکردنی هەموو ڕێکارە تەکنیکی و ئیدارییەکان و ئامادەکردنی ئامار و پلانی تایبەت بە ئامادەکردنی سەبەتە خۆراکییەکە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی