شارپرێس:
بانكی ڕافیده‌ین ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێدانی قه‌رزی 50 ملیۆن دیناری بۆ سێ توێژی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ڕاگه‌یاند.
بانكی ڕافیده‌ین ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌مه‌ودوا قه‌رزی 50 ملیۆن دیناری ده‌به‌خشین به هاووڵاتی و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق.
باس لەوەشکراوە، قه‌رزه‌كه به مه‌به‌ستی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو ده‌بێت و هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق لێی سوودمه‌ند ده‌بن.