مەڕێک لە کوێت بە 20 دەفتەر دۆلار فرۆشرا

هەمەڕەنگ

10/09/2021‌ 2905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چالاکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی کوێت ڤیدیۆی بەڕێوەچوونی زیادکردنێکی ئاشکرایان لە بازاڕێکی ئەو وڵاتە بۆ فرۆشتنی مەڕێک بڵاوکردۆتەوە کە نرخەکەی گەیشتۆتە 60 هەزار دیناری کوێتی، کە دەکاتە  20دەفتەر دۆلار.

 لە گرتە ڤیدیۆکە کە لەسەر ئاستێکی فراوان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە، مەڕێکی سپیی گەورە دەردەکەوێت و لەتەنیشتییەوە کەسێک دیارە کە گومان دەکرێت خاوەنەکەی بێت و تێیدا هاوار دەکات و دەڵێت 60 هەزار دینار.

لەگەڵ ئەوەی هێشتا نازانرێت کە بۆچی مەڕەکە بەو نرخە بەرزە فرۆشراوە یان کێ کڕیویەتی، بەڵام رووداوەکە مشتومڕێکی گەورەی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا درووستکردووە، بەتایبەت کە بەشێک لە بەکاربەران پێیان وایە بابەتەکە جیددی نییە و گومانیان لەو نرخە زۆرە هەیە.

هەروەک بەشێکیشیان پێیان وایە ئەو نرخە زیادەڕەویی تێدایە، لەبەرانبەردا بەشێکی تریان دەڵێن بابەتێکی ئاسایی و لۆژیکییە و رۆژانە دەبیستین کە خەڵکانێک قەڵەم و یان کاتژمێرێکیان بە نرخێکی زۆر خەیاڵی کڕیوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی


بەپەلە