شارپرێس:
کۆمپانیای
مۆتۆڕۆللا چارجەرێکی بێتەلی بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرە هۆشمەندەکان ئاشکراکردووە
کە لەیەک کاتدا دەتوانێت چوار مۆبایل و ئامێری هۆشمەند بارگاویی بکاتەوە.
کۆمپانیا
ئەمەریکییەکە رایگەیاندووە کە چارجەرە بێتەلەکە توانای ئەوەی هەیە لەدووری سێ
مەترەوە ئامێرە هۆشمەندەکان بارگاویی بکاتەوە.
بەگوێرەی
پێگەی تەکنیکی "گیزمۆچینا[a1] " وێستگەی چارەجەرەکە بە 1,600 ئەنتنەوە بە شێوەیەکی بەردەوام ئامێرە هۆشمەندەکانی شوێنەکە
رووماڵ دەکات و بارگاویان دەکاتەوە.
مۆتۆڕۆلا
رایگەیاندووە کە ئاماژەکانی ئامێرەکە بەناو کاغەز و پێستیشدا دەڕوات، بەڵام لەبەر
هۆکاری تەندرووستیی، لەکاتی دۆزینەوەی جەستەی مرۆڤ یان ئاژەڵ کاتێک دەکەوێتە نێوان
چارجەر و ئامێرە هۆشمەندەکە، ناردنی ئاماژەکان بەشێوەیەکی کاتیی دەوەستن.
هێشتا
کۆمپانیاکە کاتی بەردەستبوونی چارجەرە بێتەلەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی