شارپرێس:
وتهبێژى بزوتنهوهى تاڵیبان لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، "ئهركى ژنان تهنها منداڵبونهو پێویست ناكات بهشدارییان لهحكومهتو پۆستهكاندا پێبكرێت".
سەید زیکروڵڵا ئەلهاشمی وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی TOLOو لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئەگەری بەشداریکردنی ژنان لەکابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان وتویهتى:"پێویستناکات ژنان بەشداریان لەحکومەتدا پێبکرێت، بەڵکو ئەرکی ئەوان تەنها بریتیە لەمنداڵبون".
سەبارەت بەپرسیارێکی بێژەری کەناڵەکە بەوەی کە ئایا ئەوان بڕوایان بەوە هەیە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، لەوەڵامدا وتویەتی:"ئێمە نەمانوتوە کە ژنان نیوەی کۆمەڵن، هەرچەندە هەمولایەک دەڵێت ژنان نیوەی کۆمەڵن، بەڵام ئەو شێوازەی پێیدەوترێت نیوەی کۆمەڵ هەڵەیە، ئایا دانانی ژنان لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەیانکات بەنیوەی کۆمەڵ، بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تاچەند مافەکانیان پێشێلدەکرێت؟".
وتەبێژەکەی تاڵیبان لەسەر قسەکانی نمونەیەکی هێناوەتەوەو وتویەتی:"لەماوەی 20 ساڵی ڕابردودا کە ئەمریکاو حکومەتی بەکرێگیراوی ئهفغانستان حوکمی ئەم وڵاتەیان کردوە، جگە لەلەشفرۆشی هیچ شتێکی تریان بڵاوکردۆتەوە؟، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەینو کەس ڕێگەی ئەوەمان پێنادات".
خانمە بێژەرەکەش پرسیاری ئەوەی لەبەرپرسەکەی تاڵیبان کردوە کە ئەوان لەشفرۆشی چۆن پۆڵێندەکەن، یان چۆن دەکرێت هەموو ئافرەتان بەلەشفرۆشی تۆمەتباربکەن، لەوکاتەدا هاشمی لەقسەکەی پاشگەزبۆتهوەو دهڵێت:"ڕۆڵی ژنان تەنها منداڵبونە".