بەرشەلۆنە رەتی كردەوە فاتی ناچار كردبێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە

وەرزش

12/09/2021‌ 521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتی كردەوە كە ئەنسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەكەی ناچار كردبێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

راپۆرتی رۆژنامەكان ئاماژە بەوە دەكەن، گرێبەستی فاتی لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی پێدێت و مانچستەر یونایتد گرنگی بەو یاریزانە دەدات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی یەكلایەنە دەتوانێت بۆ ماوەی دوو ساڵی تر گرێبەستی فاتی درێژ بكاتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە رەتی كردوەتەوە فاتی بە درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی ناچار بكات، بەڵكو داوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان لێ كردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە، یانە ئیسپانییەكە داوای نوێكردنەوەی گرێبەستی فاتی كردووە، ئەو یاریزانەیش قایل بووە بەوەی لە یانە كەتەلۆنییەكە بمێنێتەوە.

رەنج رەسول