ئیما رادۆكانۆ بوو بە پاڵەوانی تێنسی سەرزەوی ئەمریكای كراوە

وەرزش

12/09/2021‌ 222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیما رادۆكانۆی بەریتانی یاریزانی تێنسی سەرزەوی رۆژی شەممە توانی بە ئەنجامی 6-4 و6-3 بەسەر لیلی فێرناندیزی كەنەدی سەركەوتوو ببێت و ببێتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە.

بەم سەركەوتنە رادۆكانۆ گەیشتنە ریزبەندی 150 ی جیهان بۆ یاریزانە پیشەگەرەكانی تێنسی سەرزەوی و سەركەوت بۆ پاڵاوتنەكانی چوار خولە گەورەكە.

هاوكات رادۆكانۆ یەكەم یاریزانی بەریتانییە كە لە دوای 44 ساڵ نازناوی بەدەستهێنابێت.

ئیما رادۆكانۆ لە ساڵی 2002 لە شاری تۆرینتۆی وڵاتی كەنەدا لە دایك بووە، باڵای 175 سانتیممەترە و بە دەستی راست یاری دەكات.

رەنج رەسول