یۆڤانتۆس دووەم شكستی دوای رۆناڵدۆ تۆمار كرد

وەرزش

12/09/2021‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ركابەرییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی بردنەوەیەكی گورزوەشێنی بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر یۆڤانتۆس تۆمار كرد.

ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی یۆڤانتۆس لە خولەكی 10 تۆمار كرد پاشان ماتیۆ پۆلیتانۆ گۆڵی یەكسانبوونەوەی لە خولەكی 57 تۆمار كرد، پاشان كالیدۆ كۆلیبالی گۆڵی سەركەوتنی پێنج خولەك پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە تۆمار كرد.

شكستی شەوی رابردووی یۆڤانتۆس دووەم شكستی ئەو یانەیەیە پاش رۆیشتنی ئەستێرەی پرتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی مانچستەر یونایتد.

جێگەی باسە بەم سەركەوتنە ناپۆلی ژمارەی خاڵەكانی گەیاند بە 9 خاڵ و پێشەنگی خولەكەیە، هەروەها یانەی یۆڤانتۆس بە 1 خاڵ لە ریزبەندی 16 ی خولەكەیە.

رەنج رەسول