هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەڵوێستی خۆی لەسەر ھێرشەکەی ھەولێر ڕاگەیاند

کوردستان

12/09/2021‌ 768 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە بارەی هێرشی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە هەژماری فەرمیی خۆی لەتویتەر ھەڵوێستی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

وەین مەراتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانیەکە ڕایگەیاند"هێرشەکە لەلایەن دوو درۆنەوە بووە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە". 

وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر هێرشێک لە دژی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، سەروەری یاسا و دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەکان و سەروەریی نەتەوەیی عێراق لاواز دەکات.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم هێرشانە ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی و هەروەها هێزە هاوبەشەکان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەخاتە مەترسییەوە.

 

شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی دوو درۆنەوە ھێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرو  دژەتیرۆری ھەرێم ڕایگەیاند ھێرشەکان بێ زیان بوە.
ئ.ق

بەپەلە