ئه‌مریكا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆکەخانەى هه‌ولێر ده‌كات

کوردستان

12/09/2021‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێم و ناوه‌ند دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو،  پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.  

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، ئامانج له‌ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی هه‌ولێر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوه‌و جاری حه‌وته‌مه‌ ئه‌و هێرشی له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئ.ق