عێراق و ئێران ڤیزا لەنێوانیاندا هەڵدەگرن

عیراق

12/09/2021‌ 667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆک کۆمارى ئێران رێککەوتن کە ڤیزا لە نێوان وڵاتەکانیان هەڵبگرن و هاوڵاتیانى هەردوو وڵات بێ ڤیزا سەردانى یەکتر بکەن.

ئەمڕۆ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەسەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختەى کۆمارى ئیسلامى ئێران و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسى کۆبووەوەو تیایدا چەند پرسێکى سیاسى و سەربازی و ئابوری نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

دواتر لە کۆنگرەی رۆژنامەنوسیدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایان کرد کە رێککەوتوون ڤیزا لەنێوان وڵاتەکانیان نەمێنێت و هاوڵاتییەکانیان بێ ڤیزا سەردانى ئێران و عێراق بکەن.

ماوەی چەند ساڵێکە لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و ئێران هەیە بۆ هەڵگرتنى ڤیزاو لە سەردەمى کابینەکەى حەسەن روحانیش رێکەوتنێکى زارەکى کرا، بەڵام عێراق ئامادە نەبوو ڤیزا هەڵبگرێت.

س.هـ