شارپرێس:
پسپۆرانی تەندرووستیی دەڵێن سیستەمی خۆراکیی و خەوی باش رۆڵێکی گەورەیان لە
پاراستنی تەندرووستیدا هەیە، هەروەک خۆراک و سیستەمی خۆراکیی کاریگەریی
راستەوخۆیان لەسەر ماوە و کوالێتی خەو هەیە.
پسپۆڕان دەڵێن بۆ دەستکەوتنی خەوێکی باش دەبێت پەیڕەوی لە سیستەمێکی
خۆراکیی هاوسەنگ بکرێت کە کۆمەڵەیەکی مەچەشن لە سەوز و میوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین
و رەگەزە خۆراکییەکانی تێدا بێت، بۆ ئەوبەمەبەستەش پسپۆڕان چەند خۆراکێکیان
دەستنیشانکردووە کە یارمەتیی خەوێکی قوڵ دەدەن کە ئەوانیش:
شیر
شیر ماددەی ترپتۆڤانی تێدایە لە ترشێکی ئەمینییە و یارمەتیی جەستە دەدات
هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین بەرهەمبهێنێت، ئەو هۆڕمۆنەش هانی دەستکەوتنی خەوێکی قوڵ و
ئاسوودەتر دەدات.
بادەم
بادەم ڕێژەیەکی بەرز لە هۆڕمۆنی میلاتۆنینی تێدایە کە یارمەتیی ڕێکخستنی
سووڕی خەو و هەستان لەخەو دەدات، جگە لەوەی نزیکەی ٥ بۆ ٦ دانە لە باندەم بڕێکی
تەواو لە کانزاکانی وەک مەگنیسیۆم و کالیسیۆمی تێدایە کە یارمەتیی خاوکردنەوەی
ماسولکەکان و دەستکەوتنی خەو دەدات.
چای بابونج
پسپۆڕان دەڵێن چای بابونج وەک چارەسەرێکی سرووشتیی بۆ کەمکردنەوەی
هەوکردنەکان و دڵەڕاوکێ و بێ خەویی بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەی ئەو جۆرە چایە وەک
ئارامکەرەیەک و هاندەری خەو هەژماردەکرێت، هەروەک چۆن یەکێک لە دژە هەوکردنەکانی
تێدایە کە پێی دەوترێت ئاڤیگین و یارمەتی دەستپێکردنی خەو دەدات.
گوێز
گوێز ژمارەیەکی زۆر لەو پێکهاتانەی تێدایە لە یارمەتی دەستکەوتنی خەو و
ڕێکخستنی دەدەن، لەوانە پێکهاتەکانی میلاتۆنین و سیرۆتۆنین، ئەوە جگە لە
مەگنیسیۆم.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی