میدفیدیڤ چی لەسەر یارییەكەی خۆی و دیۆكۆڤیچ دەڵێت ؟

وەرزش

13/09/2021‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دانیێل میدفیدیڤی روسی خەونی نۆڤاك دیۆكۆڤیچی لە گۆڕ ناز بوو بە رێگر لە بەردەمیا بەوەی بتوانێت لە ماوەی ساڵێكدا ببێت بە خاوەنی چوار نازناو.

لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە بۆ تێنسی سەر زەوی میدفیدیڤ بە ئەنجامی 6-4، و6-4، و6-4 توانی بەسەر دیۆكۆڤیچ سەربكەوێت.

پاش یارییەكە لە لێدوانێكدا میدفیدیڤ وتی، داوای لێبوردن لە هاندەران و دیۆكۆڤیچ دەكەم، ئەمە یارییە و پێویستە ئەوەی لە تواناتدایە ئەنجامی بدەیت.

وتیشی، سەركەوتن بەسەر یاریزانێكی وەكو دیۆكۆڤیچ كە یەكەمی سەر ئاستی جیهانە لە یاری تێنسی سەر زەوی، كارێكی ئاسان نییە.

لە بەرامبەردا دیۆكۆڤیچ بە میدفیدیڤی وت، یارییەكی ناوازە بوو، ئەگەر كەسێك شایەنی ئەم نازناوە بێت، ئاوا تۆیت.

رەنج رەسول