بنزیما نازناوێكی گەورە دەبەخشێتە ڤینیسیوس

وەرزش

13/09/2021‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كەریم بنزیمای فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید شەوی رابردوو لەهەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانی سەركردایەتی یانەكەی بەرامبەر یانەی سێلتا فیڤۆ كرد و توانیان بە ئەنجامی 5-2 سەركەوتن بەدەسبهێنن.

بنزیما توانی هایتریك بۆ یانە شاهانەییەكە تۆمار بكات، هاوكات گۆڵەكانی تر لە لەلایەن ڤینیسیوسی بەرازیلی و ئیدواردۆ كامافینگای یاریزانی نوێی یانەكەوە تۆماركران.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بنزیما وتی، سوپاس بۆ سەرۆكی یانەكە و هاوڕێیانم و هاندەرانی یانەكە كە پشتگیرییان كردین.

هەروەها بنزیما نازناوی "دیارە"ی بە ڤینیسیوس بەخشی و بەو ناوەوە بانگی كرد، جێگەی باسە ئەو نازنازە نازناوی رۆناڵدۆی ئەفسانەی بەرازیلییە.

رەنج رەسول