هەڵگرتنى ڤیزای نێوان عێراق و ئێران کێ دەگرێتەوەو چۆن جێبەجێ دەکرێت؟

عیراق

13/09/2021‌ 1424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تائێستا رێککەوتنى عێراق و ئێران بۆ هەڵگرتنى ڤیزا لەنێوان ئەو دوو وڵاتە نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوەو خاوەنى نوسینگەیەکى گەشتیاریش مەرجەکانى هەڵگرتنى ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران رووندەکاتەوە.

لەو بارەیەوە شوان قەرەداخی کە خاوەنى نوسینگەیەکى گەشتیارییە بەشارپرێسی راگەیاند" لەبارەى هەواڵی هەلگرتنى ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران زۆرینەى میدیاکانى عێراق و هەرێمی کوردستانیش کەوتنە هەڵەوە، چونکە هیچ کاتێک ڤیزا هەڵناگیرێت لەنێوان وڵاتاندا، بەڵکو مەبەست لە هەڵگرتنى ڤیزا لابردنى ئەو بڕە پارەیەیە کە ئێستا وەردەگیرێت".

ئاماژە بەوەش دەکات کە هەڵگرتنى ئەم ڤیزایە کە باس دەکرێت تەنیا بۆ گەشتى ئاسمانییەو مودەکەشى کورتکراوەتەوە، هەروەها بۆ خوێندکارو نەخۆش و مەبەستى بازرگانییە.

س.هـ

بەپەلە