لیڤەرپول بەشێوەیەكی تایبەت ئاهەنگ بۆ سەڵاح دەگێڕێت

وەرزش

14/09/2021‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەبۆنەی گەیشتنی بە 100 گۆڵ لە خولی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپول بەشێوەیەكی تایبەت ئاهەنگ بۆ محەمەد سەڵاحی میسری دەگێڕێت.

یانەی لیڤەرپول وێنەیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردوەتەوە لە نێو یاریگا ئاهەنگ دەگێڕن و درێسێكیان داوە بە سەڵاح كە ژمارە 100 ی لەسەر نوسراوە.

هەژمارەكەی لیڤەرپول لەسەر وێنەكە نوسیویەتی، ئێمە بەم شێوەیە پیرۆزبایت لێدەكەین.

جێگەی باسە سەڵاح لە هەفتەی رابردوو لە هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلیزی گۆڵێكی بەرامبەر لیدز تۆمار كرد و بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی گەیاند بە 100 گۆڵ.

رەنج رەسول