ئایا ڤاکسینەکانی کۆرۆنا مەترسییەکانی لەبارچونی کۆرپەلە زیاتر دەکەن؟

تەندروستی

14/09/2021‌ 533 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجامەکانی دوو لێکۆڵینەوەی پزیشکیی نوی ئەوەیان دەرخستوە کە ڤاکسینەکانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییەکانی لەبارچونی کۆرپەلەی خانمانی دووگیان زیاتر ناکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، یەکێک لەلێکۆڵینەوەکان لەلایەن تیمێکی زانستیی سەر بەناوەندەکانی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەکان‌و پێشگرتن لێی لەئەمریکاو ئەوەی تریان لەلایەن تیمێکی سەر بەڕابیتەی داتاکانی سەلامەتیی ڤاکسینەکانی سەر بەناوەندی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییەکان کراوە.

ئەنجامی هەردوو لێکۆڵینەوەکە یەک شت بوە بەوەی ئەو ئەفرەتانەی بەدەست لەبارچونەوە ناڵاندویانە، هۆکارەکەی ئەوەنەبوە کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە.

پزیشکان دەڵێن:"ئومێدیان وایە ئەنجامەکانی ئەو دوو لێکۆڵینەوەیە ڕۆڵی هەبێت لەوەی بڕوا بەئافرەتانی دووگیان بهێنێت بەوەی ئەگەر خۆیان بەڤاکسینی کۆرۆنا نەکوتن، ئەوە مەترسییەکی گەورەتری توشبون بەنەخۆشیی‌و گیانلەدەستدانیان بەکۆرۆنا لەسەرە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیاندەرخستوە کە خانمانی دووگیان بەراورد بەکەسانی ئاسایی زیاتر مەترسیی ئەوەیان لێدەکرێت کە نیشانەی توندی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەر دەربکەوێت.

و: ئاکۆ ئاڵی