شارپرێس:
له‌نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا تا ئێستا لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه موچه‌ی مانگی رابردوویان وه‌رنه‌گرتوه‌و ئه‌مرۆ له لیژنه‌ی پێشمه‌رگه پرسیاری دواكه‌وتنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاراسته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم كراوه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به شارپرێسی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردوه‌و پرسیاریان ئاراسته‌كردو سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی موچه‌ی مانگی هه‌شتی لیوا هاوبه‌شه‌كان، له‌وه‌ڵامدا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، مانگانه هاوپه‌یمانان موچه‌ی لیواهاوبه‌شه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن و سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك سێ موچه‌ییان دابه‌شكردوه‌و ئێستاش مانگانه خۆیان وردبینی له لیستی پێشمه‌رگه‌دا ده‌كه‌ن و دواتر موچه‌كانیان دابین ده‌كرێت.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی وتیشی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم دڵنیایی كردونه‌ته‌وه كه كێشه‌كه هونه‌ریه‌و له‌ماوه‌یه‌كی نیكدا موچه‌ی مانگی ئابی لیواهاوبه‌شه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌مساڵدا لیوا هاوبه‌شه‌كان 11 موچه‌یان به‌بێ لێبڕین له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه وه‌رگرتوه و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نن هاوكاری ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه بۆ ساڵی داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئ.ق