سوریا و تورکیا دژی کورد کۆدەبنەوە

جیهان

15/09/2021‌ 1559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی هەریەکە لەسوریاو تورکیا کۆدەبنەوە، ئەوەش پێشهاتێکی نوێیە لەدوای 10 ساڵ لەقه‌یرانى سوریا.


دکتۆر محەمەد نورەدین شارەزا لەکاروباری تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندوە، لەحاڵەتی ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیەدا زۆر مەلەفی گرنگ باسدەکرێت، کە مەلەفی لەپێشینەیان پرسی کوردە لەسوریاو تورکیا.

بەوتەی محەمەد نورەدین، "تورکیا هانی سوریا دەدات ڕێگریبکات لەوەی کوردانی سوریا هاوشێوەی باشوری کوردستان کیانی سەربەخۆی خۆیان هەبێت".

ئەو شارەزایەی کاروباری تورکیا نهێنییەکی نوێی ئاشکراکردوەو دەڵێت، "تورکیاو سوریا هەوڵدەدەن بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەدەنە کە لەئۆکتۆبەری ساڵی 1998 لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ پرسی ئەمنی و سەربازیی واژۆکراو تیایدا پەکەکە ناچارکرا سوریا جێبهێڵێت".