شارپرێس:
دوو ڕۆژ دوای ڕوداوی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بینای كاپیتۆڵ لەمانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ، ڕێکاری پێویست بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا گیراوەتەبەر، ئەویش لەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی دژی چین.
جه‌نه‌راڵ مارك میللی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ترسی له‌وه هه‌بوه كه دۆناڵد تره‌مپ 45مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵی كرده‌وه‌یه‌كی ترسناك بدات به‌رامبه‌ر چین به‌هۆی نائومێدبونی، بڕیاریداوە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر".
بەوتەی جه‌نه‌راڵ مارك میللی، "ڕۆژی 8ی كانونی دوه‌می 2021، به‌نهێنی ته‌واوی ئه‌فسه‌ره باڵاكانی له(ژوری شه‌ڕ)ی پێنتاگۆن كۆكردۆته‌وه‌و پێیڕاگه‌یاندون كه هه‌موو كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌وه‌ستێنرێت له‌نێویشیاندا به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییش".
دەشڵێت:"به‌جه‌نه‌راڵه‌كانی پێنتاگۆنم وت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیشتان بۆهات‌و داوای هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی كرد ئه‌وه جێبه‌جێناكرێت، هه‌موو ڕێوشوێنێك له‌لایه‌ن منه‌وه ده‌بێت".