ئەستێرەیەكی ئینتەرمیلان: دەمانتوانی سێ گۆڵ لە ریاڵ مەدرید تۆماربكەین

وەرزش

16/09/2021‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مارسیلۆ برۆزۆفیچی ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلان دەڵێت، دەمانتوانی بە جیاوازی سێ گۆڵ لە یانەی ریاڵ مەدرید ببەینەوە.

لە یاری كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا و لە یاری نێوان ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید لە خولەكی 89 رۆدریگۆ بە گۆڵێك سەركەوتنی بۆ ریاڵ مەدرید مسۆگەر كرد.

لە لێدوانێكدا بۆ پێگەی فۆتبۆڵ ئیتاڵیا برۆزۆڤیچ وتی، ئێمە لە نیوەی یەكەمی یارییەكە ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد و دەمانتوانی بە جیاوازی سێ گۆڵ لە ریاڵ مەدرید ببەینەوە.

وتیشی، هیچ جیاوازییەك لە نێوان ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان نییە، بەڵام ئەگەر گۆڵ تۆمار نەكەیت، گۆڵت لێ تۆمار دەكرێت و شكست دەهێنێت.

رەنج رەسول