مایكڵ ئۆین: هەڕەشەیەك رووبەڕووی لیڤەرپول دەبێتەوە

وەرزش

16/09/2021‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مایكڵ ئۆینی ئینگلیزی باس لە گرفتێك دەكات كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەبێتە هەڕەشە بۆ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.

لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی بی تی سپۆرت ئۆین وتی، سەرچاوەی نیگەرانی یانەی لیڤەرپول ئەوەیە یاریزانەكانی یانەكە تەمەنیان گەورەیە.

وتیشی، تەماشای هێرشبەرەكانی یانەكە بكە فێرمینۆ و سەڵاح و مانی هەرسێكیان لە كۆتاییەكانی بیستن و دەچنە تەمەنی سی ساڵییەوە.

هەروەها وتی، پێویستە لەسەر یانەكە یەكێك یان دووان لەو سێ یاریزانە بگۆڕێت، چونكە بۆ چەند ساڵی ئایندە تەمەنیان هەڵدەكشێ ئەوەیش مەترسییەكی گەورەیە.

رەنج رەسول