كۆنتی: حەكیمی خەون بەوەوە دەبینێت بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید

وەرزش

16/09/2021‌ 185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری پێشووی یانەی ئینتەرمیلان ئاشكرای كرد، ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و یاریزانی ئینتەرمیلان خەون بەوەوە دەبینێت جارێكی تر بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید.

لە كاتی ئامادەبوونیدا لە ستۆدیۆی تۆڕی سكای سپۆرتس كۆنتی وتی، خەونی گەورەی حەكیمی ئەوەیە جارێكی تر لە ریاڵ مەدرید یاری بكاتەوە.

كۆنتی وتی، لە رووبەڕووبوونەوەی ساڵی رابردووی نێوان ئینتەرمیلان و ریاڵ مەدرید حەكیمی هەڵەی كرد و بڕیارمدا بۆ ماوەیەك لەسەر كورسی شوێنگرەوە دایبنیشێنم.

وتیشی، حەكیمی بە ئارامی هەوڵی فێربوونی دەدا و سوور بوو لەسەر ئەوەی ئاستی بەرز بكاتەوە و لە ئێستادا یەكێكە لە بەهێزترین بەرگریكارەكانی جیهان.

رەنج رەسول