هاندەرێكی بەلجیكی داوایەكی نامۆ لە میسی دەكات

وەرزش

16/09/2021‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ركابەرییەكانی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا هەردوو یانەی كلوب بروجی بەلجیكی و یانەی پاریس سان جێرمان رووبەرووی یەكتر بوونەوە و هاندەرێكی بەلجیكی داوایەكی نامۆ لە لیۆنێل میسی دەكات.

وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بەرفراون بڵاوبوەتەوە یەكێك لە هاندەرەكانی یانەی كلوب بروج دروشمێكی بەدەستەوەیە و لەسەری نوسیویەتی، میسی میهرەبانیت هەبێت.

شیاوی باسە دروشمی هاندەرە بەلجیكییەكە بۆ ئەوەیە میسی تەواوی ئاستی خۆی بەكارنەهێنێت و یانەی دوچاری شكست نەكات.

هاوكات یارییەكە بە ئەنجامی 1-1 كۆتایی پێهات.

رەنج رەسول