شارپرێس:
ئەمڕۆ هەینی لە هەنگاوێکی نوێدا بزوتنەوەی تاڵیبان وەزارەتی کاروباری ئافرەتانی هەڵوەشاندەوە و ناوەکەی بۆ وەزارەتێکی دیکە گۆڕی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بڕیارەکەی تاڵیبان بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کاروباری ئافرەتان و لە جێگەی ئەوە دروستکردنی وەزارەتێک بەناوی "فەرمان بەچاکە و ڕێگرتن لە خراپە".
هەر ئەمڕۆ چەکدارانی تاڵیبان ناوی وەزارەتە نوێیەکەیان لەسەر باڵەخانەی وەزارەتی پێشوو کە وەزارەتی کاروباری ئافرەتان بووە هەڵواسیوە.
لە پاش بڕیارەکەی تاڵیبان کارمەندانی وەزارەتی پێشوو دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە دژی بڕیارەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان.