ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌

کوردستان

18/09/2021‌ 1631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرایده‌كات، "هیچ گۆڕانكارییه‌ك نییه‌ له‌ناوچه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌و هێڵی به‌رگری نێوان سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه‌".


له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكردەوە، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و كاری هاوبه‌ش‌و به‌به‌دواداچونی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی چالاكی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ی هاوسنوری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش هه‌ستاوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی چالاكی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ چۆڵه‌كان له‌بونی كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كانی فیدڕاڵی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێزه‌كانی فیدڕاڵی‌و پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌جوڵه‌ی تیرۆريستان‌و گواستنه‌وه‌یان‌و قۆرخكردنی بۆشاییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، "ئه‌م چالاكییانه‌ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی‌و كاری هاوبه‌شه‌ له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆری داعش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه‌ كاری له‌سه‌رده‌كرێت بۆ جێگیركردنی كه‌رتی هاوبه‌ش سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی".

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕەتیدەكاتەوە، گۆڕانكاری لەو ناوچانەدا ڕویدابێت‌و دەڵێت:"هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ناوچه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌و هێڵی به‌رگری نێوان سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه‌ نییه‌".

س.س