ئەو وڵاتەی زۆرترین باڵا بەرزی تێدایە

هەمەڕەنگ

18/09/2021‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

درێژی و كورتی باڵای هاوڵاتییان لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر دەگۆڕێت، ئەو حاڵەتەیش پەیوەندی بە لایەنی جیناتی باوانەوە هەیە، هاوكات پەیوەندی بە لایەنی تەندروستی و وەرزشیشەوە هەیە.

پێگەی دەیلی مەیل بڵاویكردوەتەوە، وڵاتی هۆڵەندا زۆرترین رێژەی باڵا بەرزی تێدایە، ناوەندی باڵای پیاوان لەو وڵاتە 1.82 سانتیممەترە.

بەگوێرەی پێگە بەریتانییەكە، ناوەندی باڵای ژنان لە وڵاتی هۆڵەندا 1.69 سانتیممەترە، بەڵام لە ماوەی بیست ساڵی رابردوو باڵای هاوڵاتییە هۆڵەندییەكان بچوك بووەتەوە.

پێگە ئەلیكترۆنییەكە نوسیویەتی، هۆڵەندییەكان لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو بەراورد بە هەشتاكانی سەدەی رابردوو چەند سانتیمێك كەمی كردووە.

دەیلی مەیل روونی كردووەتەوە، بچوكبوونەوەی باڵای هۆڵەندییەكان پەیوەندی بە كۆچبەرەكانەوە هەیە كە روویان لەو وڵاتە كردووە و تێكەڵیان دروست كردووە.

لە راپۆرتی سایتەكەدا هاتووە، لە بەرامبەردا ئەو پیاوانەی كورتترین باڵایان هەیە كەوتونەتە ناوچەی تەیموری شەرقییەوە هاوكات كورتترین باڵای ژنان لە ناوچەی گواتیمالایە.

رەنج رەسول